بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمرۆ سێ شەممە کەنالی تەلەفەزیۆنی سوریا ، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند ، بۆمب هاوێژە دووربڕەکان ڕووسی بەکەڵک وەرگرتن لە تەقەمەنی بە هێز بنکەی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە گردو پەری ناوچەی سۆخنە لە رۆژهەڵاتی تەدمۆر و باکووری ڕۆژئاوایی ئەو لە گرد وپەری گوندی عەراک یان بۆمباران کرد .
ئەم پەلامارانە بوو بە هۆی لەناوچوونی ناوەندی فەرماندەری،ئۆردوگایەکی گەورەی مەیدانی نیزیک سۆخنە ، دوو ناوەندی فەرماندەری ، هەمماری تەقەمەنی و چەک ، ترۆمبیلەکانی سەربازی و کوژرانی ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی داعش نیزیک شاری تەدمور وعەراک .
"ویلادیمیر کۆمۆدۆف" سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرەڤانی لە پەرلەمانی دوومای ڕووسیا یش ووتی ، کەڵک وەرگرتنی مۆسکۆ لە بۆمب هاوێژەکانی دوور بڕەکان لە سوریا ، وڵامی کاریگەر بە کەسانێکە کە چەک دەگرن بەرەو گەلی سوریا ....
کۆتایی کورتە نامە/310